پــه‌یـوه‌نــدیلــینـكـی بــه‌ســوودده‌فــتـه‌ری مـیوانــانســایته‌كــه‌ت بناســه‌ســه‌ره‌تــا

سه‌د ئامؤژگارى بؤ گه‌نجان

به‌ناوى خوداى به‌خشنده‌ و میهره‌بان سوپاس بؤ په‌روه‌ردگارى مه‌زنى بئ هاوتا، دروود و سلاو بؤ سه‌ر گیانى كؤتا پيغه‌مبه‌ر محمد صلى الله عليه وسلم و كه‌ سوكارى و هاوه‌له ‌به‌ريزه‌كانى و گشت باوه‌رداران هه‌تا رؤژى دوایى. له‌ پيغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ئامؤژگارى كراوین به‌ خوو ره‌وشت وسوننه‌ت وفه‌رموده‌كانى بؤ ئه‌وه‌ى سوودیان لىَ وه‌ربگرین و جئ به‌جئ یان بكه‌ین تاوه‌كو پيكه‌وه‌ بتوانین كؤمه‌لگایه‌كى به‌خته‌وه‌ر و خؤشبه‌خت بنیات بنيین و تواناى پيكه‌وه‌ ژیانمان هه‌بيت وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا روونى ده‌كاته‌وه‌ عن أنس بن مالك عن النبى صلى الله عليه وسلم قال لايؤ من أحدكم حتى يحب لأخيه مايحب لنفسه متفق علیه ، واته‌ هیچ كه‌س له‌ ئيوه‌ ئیمانى ته‌واو نیه‌ هه‌تا چى پئ خؤشه‌ بؤ خؤى ئه‌وه‌شى بؤ برا موسولمانه‌ كانى تر ى پئ خؤشبئ. كه‌وایه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌ويت كؤمه‌لگایه‌كى به‌خته‌وه‌ر و خؤشبه‌خت بنیات بنيین ده‌بيت شاره‌زاكانمان ئامؤژگارى كه‌سانى ترمان بكه‌ن بؤ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش چاك ببن و سوودى لىَ وه‌ربگرن. فه‌رموون بابزانین ئامؤژگارى چیه

خوينه‌رى به‌ريز هه‌ندئ كه‌س له‌ئامؤژگارى به‌هه‌له‌ تيگه‌یشتون واده‌زانن بریتیه‌ له‌ ته‌داخول كردن له‌ ئیش و كارى خه‌لك و ناره‌حه‌ت كردنیان یان به‌ كه‌م زانین له ‌پله‌ و پایه‌یاندا یان ئامؤگارى كه‌ر باشترو گه‌وره‌تر بيت له‌ ئامؤژگارى كراو، به‌لام ئه‌وكه‌سه‌ى ئامؤژگاریت ده‌كات شاره‌زاتره‌ له‌ تؤ له‌و بابه‌ته‌دا و ئامؤژگاریه‌كه‌ى بؤ تؤ نیشانه‌ى خؤشه‌ویستیه‌ رينیشانده‌ره‌ خؤش به‌ختیه‌ سه‌روه‌تيكى راسته‌قینه‌یه‌ نیشانه‌ى وه‌فایه‌ چاره‌ سه‌رى ناخؤشى و به‌لایه‌ ئامؤژگارى میكانیزمى چاكه‌ خوازیه قازانج و پاداشته‌ راستگؤیى و نه‌جاته‌ ئامؤژگارى چه‌پكه‌ یه‌ك له‌ خيره‌ ئامؤژگارى گه‌ر پيشكه‌شت ده‌كات ئامؤژگارى كه‌شتیه‌كى بچوكه‌ رزگاركه‌رته‌ له‌ ناره‌حه‌تى و له‌ شه‌پؤلى فیتنه‌ ده‌تپاريزئ و ده‌تباته‌ شوينى ئارام ئامؤژگارى ده‌تپه‌رينيته‌وه‌ له‌ ناو گه‌وره‌ترین گه‌رده‌لولى حه‌زو ئاره‌زوه‌ نابه‌جئ كان ئامؤژگارى رووناكیه‌ ده‌دره‌وشيته‌وه‌ ريگات بؤ رووناك ده‌كاته‌وه‌ ئامؤژگارى چه‌سپاو ترت ده‌كات له‌ سه‌ر پاكى و هؤشیارى و كردارى جوان بؤلاى په‌روه‌ردگار بانگت ده‌كات بؤ ئه‌وه‌ى رؤژى دوایى سه‌ربه‌رزبیت ئامؤژگارى مافى تؤیه‌ له‌سه‌ر ئامؤژگارى كه‌ر كه‌ رووت تئ بكات و ئاگادارت بكاته‌وه‌ و ئامؤژگاریت بكات ئه‌ى گه‌نجى خؤشه‌ویست تكایه‌ به‌ سنگى فراوانه‌وه‌ ئامؤژگارى وه‌ربگره و‌ له‌دلتدا جيگه‌ى بكه‌ره‌وه‌ بزانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى ئامؤژگاریت ده‌كات و بانگت ده‌كات بؤ ئامؤژگارى مه‌به‌ستى سوود و خؤشه‌ویستیه‌تى بؤ تؤ و ترسى زیانه‌ كه‌ له‌ تؤ بكه‌ويت بزانه‌ ئه‌وه‌ى ئامؤژگاریكه‌ر پيت راده‌گه‌یه‌نيت بریتیه‌ له‌ وته‌كانى په‌روه‌ردگار و وته‌و سونه‌ته‌كانى پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌ى كه‌وایه‌ وه‌رى بگره‌ به‌جوانترین شيوه
چونكه‌ وه‌رگرتنى جئ به‌ جئ كردنی فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ و شوينكه‌وتنى سوننه‌تى پيغه‌مبه‌ره‌ صلى الله عليه وسلم به‌لام ئه‌گه‌ر وه‌رت نه‌گرت بيگومان به‌رپه‌رچى وته‌ى په‌روه‌ردگار و سونه‌ته‌كانى پيغه‌مبه‌رت صلى الله عليه وسلم داوه‌ته‌وه‌ بزانه‌ ئه‌ى خؤشه‌ویست سه‌ره‌تاى چاك خوازى به‌وه‌ ده‌بیت كه‌ زوو ئامؤژگاریه‌كه‌ وه‌ربگریت و دانى پيت دابنيیت به‌ ربه‌ره‌كانى له‌ گه‌ل حه‌زو ئاره‌زوه‌كانت بكه‌ كه‌ داواى سه‌رپيچى فه‌رمانى خودات لئ ده‌ كات وه‌ رقت لئ بىَ به‌ چاوى دوژمن سه‌ یرى بكه‌ وه ‌له‌ سه‌ر شتى بئ بایه‌خ گفتو گؤ مه‌كه‌ دان به‌ هه‌له‌كانتدا بنئ خؤت به‌ زل مه‌زانه‌ چونكه‌ ناچيته‌ به‌هه‌شت كه‌ سئ له‌ دلیدا هه‌بئ زه‌ره‌یه‌ك له‌ خؤبه‌ زلزانى ده‌ى بریاربده‌ كه‌ دان بنيى به‌ هه‌له‌كانت ئه‌ گه‌ر هه‌ته‌وه‌ واز بينه‌ له‌ تاوان و سه‌ر پيچى په‌شیمان به‌ره‌وه‌ له‌و تاوانانه‌ى كردوته‌, جه‌سوربه‌ له‌سه‌ر ئه وه‌ى نه‌گه‌ریته‌وه‌ بؤ سه‌رى له‌ داهاتوتدا كاتئ سوپاسى ئه‌وكه‌سه‌ت كرد كه‌ ئامؤژگاریت ده‌كا و‌ وه‌لامت دایه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ به‌ريزى و گه‌ وره‌یی خؤته‌ ئه‌گه‌ر به‌ پيچه‌وانه‌وه‌ سوپاست نه‌كرد ئه‌واپيت ده‌لئ لا اريد منك جزا ولا شكو را واته‌ نه‌ پادا شتم ده‌وئ ليت وه‌ نه‌ سوپاسكردنیش ته‌نها ئامؤژگاریه‌ كه‌م لىَ وه‌ربگره‌ له‌ سوودى خؤته‌. ئه‌م ئامؤژگاریانه‌ له‌ زير و زیو جوانترو به‌ بایه‌خترن, دیارى پيغه‌مبه‌ره‌ صلى الله عليه وسلم بؤیه‌ نه‌فس و روحتى لئ بئ به‌ش مه‌كه‌ بؤ ئه‌وه‌ وه‌ری بگره‌ كه‌ كارى پئ بكه‌یت نه‌ك بؤ ئه‌وه‌ى وازى لئ بهينیت
ژیر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئامؤژگارى له‌كه‌سانئ وه‌رگرئ كه‌ ده‌وریان دیوه‌. نه‌ك نه‌زانئ هه‌تا خؤیشى تيى ده‌كه‌ويت خؤشبه‌خت ئه‌وه‌یه‌ كه‌گویرایه‌لى فه‌رمانى دروست كارى بيت چونكه‌ گه‌رانه وه‌ بؤ لاى ئه‌وه‌ وه‌ به‌دبه‌ختیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پشت هه‌لكا له‌وه‌ى سوودى پىَ ده‌گه‌یه‌نيت فه‌رموون با ئامؤژگاریه‌كان یه‌كه ‌یه‌كه‌ وه‌ربگرین و په‌یمانى جئ به‌جئ كردنیان بده‌ین به‌پيى توانامان


١- بزانه‌ وشه‌ى یه‌كتاپه‌رستى لا اله‌ الا الله‌ هیچ په‌رستراویك نیه‌ به‌راستى جگه‌ له‌ الله‌ بزانه‌ ئه‌م وشه‌ سوودى بؤت نابيت به‌م هه‌شت مه‌رجه‌ نه‌بيت
* زانینى واتاكه‌ى
* رازى بوون به‌و شتانه‌ى كه‌ ئه‌م وشه‌یه‌ ده‌یگريته‌وه‌ به‌دل و زمان
* ملكه‌چ بوون و خؤدانه‌ ده‌ستی ئه‌و واتایانه‌ى ئه‌م وشه‌یه‌ ده‌یبه‌خشيت
* راستگؤیى ته‌واو له‌گه‌ل ئه‌م وشه‌یه‌ كه‌ دژ و پيچه‌وانه‌ى درؤیه
* خؤ یه‌كلاكردنه‌وه‌ بؤ خوا الإخلاص
* خؤشه‌ویستى ته‌واو بؤ ئه‌م وشه‌ جوانه‌ و ئه‌و واتایه‌ى ده‌یبه‌خشيت
* باوه‌رى نه‌بيت به‌وانه‌ى ده‌په‌رستريت جگه‌ له‌خوا
سوربه‌ له‌ سه‌ر جئ به‌جئ كردنى ئه‌م مه‌رجانه‌ ره‌حمه‌تى خوات لىَ بيت وریابه‌ زیاده‌ره‌وى مه‌كه‌ له‌م مه‌رجانه‌ى باسمان كرد

٢- بزانه‌ هه‌لوه‌شينه‌ره‌وه‌كانی ئیسلام له‌ ئیسلام ده‌رچوون ده‌ دانه‌ن
* هاوبه‌ش دانان بؤ اللّه‌ له‌ به‌ندایه‌تى كردندا
* داواكردن له‌ غه‌یرى په‌روه‌ردگار به‌پارانه‌وه‌ لئ ى و پشت به‌ستن پئ ى
* باوه‌ر بوون و به‌باشتر زانینى به‌رنامه‌یه‌ك جگه‌ له‌و به‌رنامه‌یه‌ى پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هيناویه‌تى وه‌ یان حوكمى سته‌مكارى بدات به‌سه‌ر حوكمى پيغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلم
* رق لئ بوونه‌وه‌ له‌و په‌یامه‌ى پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هيناویه‌تى وه‌یان رق لىَ بوونه‌وه‌ له‌ هه‌نديكى
* گالته‌ كردن به‌به‌رنامه‌ى خوا و سونه‌ته‌كانى پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌ گالته‌ كردن به‌پاداشت و سزا
* سیحر كردن و باوه‌ربوون پئ ى و قبول كردنى له‌ ئیسلام ده‌رچوونه
* سه‌رخستنى بئ باوه‌ران و یارمه‌تى دانیان به‌سه‌ر موسولماناندا
* باوه‌رى وابيت هه‌ندئ كه‌س له‌ شه‌ریعه‌تى ئیسلام ده‌رچوون واته‌ هه‌ندئ كه‌س بؤیان هه‌یه‌ كه‌ به‌ پئ ی زاهیری شه‌ریعه‌ت نه‌جولينه‌وه‌و بؤیان هه‌یه‌ له‌ فه‌رمانه‌كانی شه‌ریعه‌ت ده‌ربچن
* هه‌لگه‌رانه‌وه‌ و پشت هه‌لكردن له‌ به‌رنامه‌ى خوا
ئاگاداربه‌ گه‌نجى خؤشه‌ویست باش ئاگاداربه‌ له‌ مانه‌ى باسمان كرد چونكه‌ زؤريك له‌ گه‌نجان ئه‌م سیفاتانه‌یان تیًدایه

٣- بزانه‌ ئیمان هينان به‌خواى گه‌وره‌ ته‌نها باوه‌ربوون نیه‌و به‌س یان ته‌نها قسه‌ نیه‌و به‌س به‌لكو ئه‌وه‌یه‌ إعتقاد بالجنان والقول بالسان والعمل بالاركان باوه‌ربوون به‌دل، ده‌ربرینى به‌زمان ،جئ به‌جئ كردنى به‌ كرده‌وه‌ ، به‌زیادكردنى عیباده‌ت و كه‌م كردنه‌وه‌ى تاوان ، خؤت خه‌ریك بكه‌ به‌به‌ندایه‌تى كردن بؤ اللّه‌ وازبينه‌ له‌تاوان چونكه ئه‌مه‌ ئه‌و ريگه‌یه‌ یه‌ به‌رده‌وامیت پىَ ده‌به‌خشيت

٤- بزانه‌ خواى گه‌وره‌ دروستى كردوین بؤ به‌ندایه‌تى كردن و په‌رستنى به‌تاك و ته‌نیایى وه‌ هاوبه‌شى بؤ په‌یدا نه‌كه‌ین، له سوره‌تى الذاریات دا ده‌فه‌رمويت وماخلقت الجن والإنس إلا ليعبدون واته‌ ئینسان وجنؤكه‌م دروست نه‌كردوه‌ ته‌نها بؤ به‌ندایه‌تى كردن نه‌بيت ، له‌ به‌رئه‌وه‌ به‌باشترین شيوه‌ به‌ندایه‌تى خواى گه‌وره‌ ئه‌نجام بده

٥- بزانه‌ به‌ندایه‌تى كردن عیباده‌ وشه‌یه‌كى گشتگیره‌ بؤ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى خواى گه‌وره‌ پئ ى رازیه‌ ده‌بيت له‌ ئاشكراو نهينیدا بگه‌رئ ى وه‌ هه‌ول بده‌ى بؤ ناسینى ئه‌و كردارانه‌ى خوره‌وشتى جوان و به‌رزن و خوا پئ ى رازیه‌ جئ به‌جئ یان بكه‌ین به‌ وته‌ وكردار

٦- بزانه‌ گه‌وره‌ترین عیباده‌ت ئه‌نجامدانى ئه‌و كردارانه‌یه‌ خودا فه‌رزى كردووه‌ له‌سه‌رمان خواى گه‌وره‌ له‌ فه‌رموده‌ى قودسى دا ده‌فه‌رمويت به‌نده‌كانم نزیك ده‌بنه‌وه‌ له‌ من به‌و شتانه‌ فه‌رزم كردون له‌سه‌ریان وه‌ به‌جئ ى ده‌هينن ، گه‌نجى خؤشه‌ویست پاپه‌ند به‌ به‌وانه‌ى فه‌رز كراوه‌ له‌سه‌رمان و پاريزگاریان لىَ بكه‌ وه‌ به‌ جئ یان بهينه‌ به‌ جوانترین شيوه

٧- بزانه‌ عیباده‌ت كردن وه‌رناگیرئ ئه‌م دوو مه‌رجه‌ى له‌گه‌لدا نه‌بيت ،، خؤ ساغ كردنه‌وه‌ بؤ په‌روه‌ردگار الإخلاص وه‌ نیه‌ت پاكى ،، شوينكه‌وتنى پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئاگادارى ریاء به‌ واته‌ روپامایى ئه‌نجامدانى كرداريك له‌به‌رخاترى غه‌یرى خواى گه‌وره‌ كرداره‌ جوانه‌كان به‌تال ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بيته‌ مایه‌ى سزادان، وه‌ له‌ دینه‌كه‌ت زیاد و كه‌م مه‌كه‌ هه‌ول بده‌ گه‌نجى خؤشه‌ویست نیه‌تت پاك بكه‌ره‌وه‌ له‌ ریاكردن سووربه‌ له‌ سه‌ر پاك كردنه‌وه‌ى كردارت له‌ ریاكردن وزیاده‌ ره‌وى به‌رده‌وام شوينكه‌وته‌ى پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به

٨- سووربه‌ له‌ سه‌ر كردنى نويژه‌كانت له‌ كاتى خؤیدا و پاريزگارى لئ بكه‌ كردنى نويژه‌كه‌ت دوا مه‌خه‌ چونكه‌ گه‌وره‌ترین كرداره‌، پرسیار له‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم كرا كام كردار زؤر گه‌وره‌ و باشه‌ فه‌ رمووى الصلاة على وقتها

٩- باشترین ده‌ست نويژ بگره‌ بؤ ئه‌نجامدانى نويژه‌كانت پاك و خاوينى نیوه‌ى باوه‌ره‌ الطهور شطر الإیمان بزانه‌ ده‌ست نويژ كلیلى نویژه‌ له‌ به‌رئه‌وه‌ جوانترین ده‌ست نويژ بگره

١٠- نويژه‌ فه‌رزه‌كانت له‌ مزگه‌وت ئه‌نجام بده‌ نويژى به‌ كؤمه‌ل جماعه‌ به‌لاى زؤربه‌ى زانایانه‌وه‌ واجبه‌ وته‌رك كردنى دروست نیه‌ به‌ بئ هؤیه‌كى شه‌رعى

١١- هه‌ول بده‌ ئاماده‌ بیت له‌ اللّه‌ أكبر ی نويژ دابه‌ستن له‌ دواى ئیمام زوو بچؤ بؤ نويژ هه‌ول بده‌ له‌ ریزى یه‌كه‌مدا بیت هه‌ول بده‌ به‌دل ئاگات له‌ نويژه‌كه‌ت بيت و به‌ خشوعه‌وه‌ بیكه‌یت و نويژه‌كه‌ت له‌نويژى پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم بچيت

١٢- ئاگاداربه‌ نويژى به‌یانیت نه‌فه‌وتينیت له‌به‌ر خه‌و چوونت بؤ مزگه‌وت له‌ نويژى به‌یانیدا گرنگى خؤى هه‌یه‌ له‌وانه‌ نويژى به‌یانى سه‌ره‌تاى به‌یانیه‌ واته‌ له‌و رؤژه‌دا یه‌كه‌م كار كه‌ تؤمار ده‌كريت بؤ تؤ نويژكردنه‌ له‌ناو ده‌فته‌رى كرده‌وه‌كاندا، فریشته‌ى شه‌و له‌سه‌ر زه‌وى ده‌گه‌رينه‌وه‌ بؤ ئاسمان فریشته‌ى رؤژ دينه‌ خواره‌وه‌ و نويژى به‌یانى ده‌كه‌ن به‌ كؤمه‌ل و شاهیدیت بؤ ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ول بده‌ نويژه‌كه‌ت له‌كاتى خؤیدا بكه‌یت و نه‌یفه‌وتينیت

١٣- هه‌ول بده‌ یه‌ك مانگ نويژى به‌یانیت به‌جه‌ماعه‌ت بكه‌یت یان نه‌هيلى نويژه‌كه‌ت بفه‌وتىَ چوونكه‌ به‌هؤى ئه‌م كاره‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بیت و نويژه‌كه‌ت نافه‌وتينى

١٤- پاريزگارى بكه‌ له‌ ئه‌نجام دانى ویرده‌كان الأذكار ی دوای نويژ په‌له‌ مه‌كه‌ له‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ت له‌ مزگه‌وت هه‌تاوه‌كو ویرده‌كان نه‌خوينیت

١٥- سوربه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى نويژه‌ سونه‌ته‌كانی پيش نويژ وه‌دواى نويژه‌ فه‌رزه‌كان الرواتب وه‌ باشتروایه‌ له‌ ماله‌وه‌ بیانكه‌یت كه‌ ١٢ ركاعه‌تن‌ ٢ ركاعه‌ت پيش نويژى به‌یانى ٤ ركاعه‌ت پيش نويژى نیوه‌رؤ ٢ ركاعه‌ت دواى نويژى نیوه‌رؤ ٢ ركاعه‌ت دواى نويژى مه‌غریب ٢ ركاعه‌ت دواى نويژى عیشا

١٦- خؤت بپاريزه‌ له‌ وه‌ى به‌به‌رده‌م نويژ خويناندا برؤيت خيرا به‌به‌رده‌میاندا مةرؤ چاوه‌رئ بكه‌ هه‌ تاوه‌كو له‌ نويژه‌كه‌ ته‌واو ده‌بيت چونكه‌ رؤیشتن به‌به‌رده‌م نويژدا به‌تاوان ده‌ژميردريت

١٧- هه‌ول بده‌ نويژى ویتر ته‌رك نه‌كه‌یت چونكه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم ته‌ركى نه‌كردوه‌ هه‌تاوه‌كو له‌سه‌فه‌ریشدا كردویه‌تى

١٨– بزانه‌ نويژى هه‌ینى‎ ‎صلاة الجمعة واجبه‌ پشت گويى نه‌خه‌یت له‌ سه‌ر هه‌موو پیاويك ره‌گه‌زى نيريك كه‌بالغ بوبيت دانیشتوى ئه‌و شاره‌بيت واته‌ مسافیر نه‌بيت واجبه‌ وپيویسته‌ ,سونه‌ته‌ خؤت بشؤریت وبؤنى خؤش له‌خؤت بده‌یت و جوانترین جل و به‌رگ له‌به‌ر بكه‌یت وسیواك به‌كاربهينیت وه‌ زوو به‌ره‌و مزگه‌وت به‌رىَ بكه‌ویت و هه‌نگاو به‌سه‌ر خه‌لكدا نه‌نيیت و خؤت مه‌شغول نه‌كه‌یت له‌كاتى وتار خويندنه‌وه‌دا و به‌باشى گوئ بؤ وتاره‌كه‌ بگره

١٩- سلآوات له‌سه‌ر پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم زؤر بده‌ له‌هه‌موو كات و رؤژيكدا چونكه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى پىَ كردووه‌ وه‌به‌ تایبه‌تى له‌ رؤژى هه‌ینى دا سونه‌ته‌ زؤرتر له‌رؤژانى تر بلیت اللهم ًلى على محمد وعلى ال محمد كما صلیت على إبرا هیم وعلى ال إبراهیم اللهم بارك على محمد وعلى ال محمد كما باركت على إبراهیم وعلى ال إبراهیم فی العالمین إنك حمیدُ مجید وه‌ به‌هه‌رشيوه‌ یه‌كى تر كه‌خؤت سلاَوات بده‌یت بیرىَ و له‌بیرى مه‌كه

٢٠- بزانه‌ له‌ رؤژى هه‌ینیدا كاتيك هه‌یه‌ دوعاى تیادا گیرا ده‌بيت دوعاى تیادا ره‌ت ناكريته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ كاته‌كانت له‌و رؤژه‌دا زیاتر به‌ نويژكردن و دوعاكردن به‌سه‌ر به‌ره‌ و زؤر بپارييه‌وه‌ بؤ پيویستیه‌كانت .ئه‌گه‌ر له‌رؤژى هه‌ینیدا چوویت بؤ سه‌یران هه‌ول بده‌ نه‌كه‌ویته‌ تاوانه‌وه‌ و نويژى جمعه‌ت نه‌فه‌وتينى

٢١ – ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زه‌كاتت له‌ سه‌ره‌ زوو ده‌رى بكه ‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ى ماله‌كه‌ت پاك ده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ى مافى هه‌ژارانت لىَ داوه‌، وه‌ به‌ زه‌كات دان مال زیاد ده‌كات

٢٢ – خيركردن و به‌خشینى زؤر له‌به‌رئه‌وه‌ ى له‌ قیامه‌تدا ده‌بيته‌ سيبه‌ريك به‌سه‌ر سه‌رته‌وه‌ له‌ گه‌رما و ناره‌حه‌تى ئه‌و رؤژه‌ ده‌تپاريزيت، ئازارى ئه‌و كه‌سه‌ مه‌ده‌ كه‌خيرى پىَ ده‌كه‌یت به‌منه‌ت كردن به‌سه‌ریدا چونكه‌ پاداشتى خيركردنت به‌تال ده‌كاته‌وه

٢٣- هه‌ول بده‌ سیفاتى ره‌زیلى و به‌خیلى له‌ خؤتدا مه‌هيله‌وه‌ نه‌فست رابينه‌ له‌سه‌ر به‌خشین و سنگ فراوانى

٢٤– خيركردن به‌ كه‌م مه‌زانه‌ ئه‌گه‌ر به‌شتيكى كه‌میش بيت پيغه‌مبه‌رصلى الله علیه‌ وسلم ده‌ فه‌رمويت إتقو النار ولو بشق تمره‌ ، چونكه‌ بزانه‌ خواى گه‌وره‌ حیسابى پاداشتى زه‌ره‌یه‌كیش ده‌كات فمن یعمل مثقال ذره‌ٍ خیراً یره‌ خيركردن به‌كه‌م مه‌زانه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ووته‌یه‌كیش بيت

٢٥– له‌كاتى به‌خشین و خيركردندا خؤت له‌ رووپامایى ریا بپاريزه باخيركردنت به‌ نهينى بيت باده‌ستى چه‌پت نه‌زانيت ده‌ستى راستت چى به‌خشیوه‌ بزانه‌ خيركردنى نهينى توره‌یى په‌روه‌ردگار داده‌مركينىَ

٢٦– مانگى ره‌مه‌زان مانگى هیدایه‌ت و ليخؤشبوونه‌ كه‌وایه‌ باش خؤت ئاماده‌ بكه‌ بؤ پيشوازى كردن له‌ومانگه‌ پیرؤزه

٢٧- پيشینانى ئيمه‌ سلف دوعایان ده‌كرد كه‌ خودا ته‌مه‌نیان بداتىَ به‌ره‌مه‌زان بگه‌ن، كاتيك پيى ده‌گه‌یشتن به‌ جوانترین شيوه‌ خودا په‌رستیان تیادا ده‌كرد، وه‌ شه‌ش مانگ دواى ئه‌وه‌ داوایان ده‌كرد خودا ليیان قبول بكات. ئایا تؤ چؤن خؤتى بؤ ئاماده‌ ده‌كه‌یت چؤن مانگى ره‌مه‌زان به‌رىَ ده‌كه‌یت

٢٨– ره‌مه‌زان مانگى گرتنى رؤژوو ئه‌نجامدانى شه‌ونويژه‌ له‌م مانگه‌دا واز له‌ ته‌مبه‌لى وخه‌وتنى زؤربينه‌ شه‌وو رؤژه‌كانى به‌ ئه‌نجامدانى كارى خير و ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ پربكه‌ره‌وه‌ واز له‌ تاوان كردن بهينه

٢٩– رؤژوه‌كه‌ت به‌فیرؤ مه‌ده‌ به‌ جويندان و نه‌عله‌ت كردن و كارى خراپه‌ له‌ گوفتار و كردار ئه‌گه‌ر یه‌كيك شه‌رى پئ فرؤشتیت و جنيوى پئ دایت رووبه‌ رووى مه‌به‌ ره‌وه‌ بلىَ إنى صائم من به‌ رؤژووم

٣٠– ره‌مه‌زان مانگى په‌شیمانى و گه‌رانه‌وه‌و سه‌ر زه‌نشت كردنى نه‌فسه‌ سووربه‌ له‌سه‌ر گوىًرایه‌لى فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگارت كاته‌كانت به‌یادكردن و جئ به‌جئ كردنى فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگار پر بكه‌ره‌وه‌. بریار بده‌ كه‌ دواى ره‌مه‌زانیش هه‌روا به‌رده‌وام بیت

٣١– پاريزگارى بكه‌ له‌ ئه‌نجامدانى نويژى ته‌راویح له‌گه‌ل موسلمانان له‌ مزگه‌وتدا خيرا له‌ مزگه‌وت ده‌رمه‌چؤ بؤ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین و زؤرترین پاداشت مسؤگه‌ر بكه‌یت

٣٢- پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم له‌ ده‌ شه‌وى كؤتایى ره‌مه‌زاندا ئیعتیكافى ده‌كرد ئیعتیكاف بریتیه‌ له‌ مانه‌وه‌ له‌ مزگه‌وت نابيت ئه‌و شوينه‌ به‌جىَ بهيلیت له‌به‌ر پيویستیات ضروریات نه‌بيت، كه‌م و زیادى دیارى نه‌كراوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌توانیت ده‌ شه‌و ئیعتیكاف بكه‌یت وه‌ ده‌توانیت دوو سه‌عات ئیعتیكاف بكه‌یت به‌ نیازى عیباده‌ت كردن. ئه‌م سوننه‌ته‌ زؤر كه‌س ته‌ركیان كردوه‌ ده‌ تؤ زیندووى بكه‌ره‌وه‌ خواى گه‌وره‌ دلت زیندو و به‌رزو بلند بكات

٣٣ – شه‌وى لیلة‌ القدر له‌ ده‌ شه‌وى كؤتایى ره‌مه‌زانه‌ عیباده‌ت كردن له‌ و شه‌وه‌دا خيرى گه‌وره‌تره‌ له‌ئه‌نجام دانى خيرى ١٠٠٠ مانگ كه‌ ده‌كاته‌ ٨٣ سال، كه‌وابوو تؤ چؤن پيشوازى لىَ ده‌كه‌یت

٣٤– قورئان زپر بخوينه‌ له‌هه‌موو كاتيكدا قورئان رينیشانده‌ر و ئامؤژگارى و شیفا و ره‌حمه‌ته‌ بؤ موسولمانان له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ هه‌موو كاتيكدا بیخوينه‌ به‌ تایبه‌تى له‌مانگى ره‌مه‌زاندا خؤت فيرى قورئان خويندن بكه‌ و خه‌لكى تریش فيربكه‌ بیخوينه‌ره‌وه‌ به‌شيوه‌یه‌ك بیرى لىَ بكه‌یته‌وه‌ و تئ ى بگه‌یت و كارت لئ بكات چونكه‌ به‌رنامه‌ى ژیانه‌ بؤ هه‌موو كات و سه‌رده‌ميك

٣٥- پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم به‌خشنده‌ وسه‌خیترین كه‌س بوو به‌لام له‌ ره‌مه‌زاندا زیاتر به‌خشنده‌ تر ده‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ پيغه‌مبه‌رصلى الله علیه‌ وسلم بكه‌ به‌ پيشه‌واى خؤت و چاوى لىَ بكه

٣٦– خؤت له‌ سه‌ر رؤژوى سونه‌ت رابينه‌ چونكه‌ رؤژوو ده‌بيته‌ قه‌لغان له‌ ئاگرى دؤزه‌خ، ئه‌و رؤژانه‌ى سونه‌ته‌ تیایاندا به‌رؤژوو بین له‌ فه‌رمووده‌ دا هاتوون ئه‌مانه‌ن هه‌موو رؤژيكی دووشه‌ممه‌و پينج شه‌ممه‌، رؤژه‌كانی ١٣، ١٤، ١٥ ی هه‌موو مانگيك أيام البيض رؤژی عه‌ره‌فه‌ ٩ ذي الحجة رؤژی عاشورا ١٠ محرم، شه‌ش رؤژی مانگی شه‌وال

٣٧– هه‌ول بده‌ له‌ ره‌مه‌زاندا عومره‌یه‌ك به‌جىَ بهينیت له‌به‌رئه‌وه‌ى پاداشتى به‌رامبه‌رى پاداشتى حه‌جيكه‌ متفق علیه

٣٨– یادكردن و زیكركردنى په‌روه‌ردگار شیفایه‌ بؤ دل و ده‌رون به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر زیكركردنى په‌روه‌ردگار چونكه‌ خواى گه‌وره‌ له‌گه‌ل زیكر خوينانه‌ زیكر كردن لابه‌رى بيتاقه‌تیه‌ له‌ جه‌سته‌دا بزانه‌ قسه‌ زؤركردن به‌بىَ زیكرى په‌روه‌ردگار دل ره‌قى لئ ده‌كه‌ويته‌وه

٣٩– پاپه‌ند به‌ به‌زؤر ووتنى أستغفرالله و داواى ليخؤشبون بكه‌ بزانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامتدا خواى گه‌وره‌ له‌ هه‌موو ناره‌حه‌تیه‌ك ده‌رووى خيرت لئ ده‌كاته‌وه‌ و دلت خؤش و فراوان ده‌كات و رزق و رؤزیت ده‌دات له‌شوينيكه‌وه‌ كه‌ گومانت بؤى نه‌چووه‌، له‌ فه‌رمووده‌دا هاتوه‌ پيغه‌مبه‌ر صًلى الله علیه‌ وسلم ٧٠ جار یان ١٠٠ جار داواى ليخؤشبوون و أستغفرالله ى كردوه‌. ده‌ى تؤ چه‌ند جارى ده‌كه‌یت له‌ رؤژيكدا

٤٠– بزانه‌ دوعاكردن ونزاكردن به‌شيكه‌ له‌به‌ندایه‌تى كردن عیباده‌ت بؤ په‌روه‌ردگار ده‌بيته‌ هؤى لادان و نه‌هيشتنى به‌لاو موسیبه‌ت و هينانه‌دى داواكاریه‌كانت، كه‌وا بوو دوعا زؤر بكه‌ بزانه‌ نزیكترین كات كه‌ به‌نده‌ له‌ په‌روه‌ردگاریه‌وه‌ نزیكه‌ كاتى سوجده‌ بردنه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ دوعاى زؤرى تیادابكه

٤١– حه‌جى مالى خوا یه‌كيكه‌ له‌ پایه‌كانى ئیسلام دواى مه‌خه‌ وپه‌له‌ بكه‌ له‌ به‌جئ هينانى چونكه‌ واجبه‌ به‌په‌له‌ بكريت به‌لاى زؤريك له‌ زانایانى ئیسلام

٤٢ – هه‌ول بده‌ حه‌جه‌كه‌ت حه‌جيكى وه‌رگیراو و قبول كراو بيت بزانه‌ پاداشتى حه‌جى وه‌رگیراو ته‌ نها به‌هه‌شته‌ و گوناهه‌كانى پيش حه‌ج ده‌سريته‌وه‌، له‌ به‌رئه‌وه‌ هه‌ولبده‌ له‌م سه‌فه‌ره‌دا گوناه و تاوان ئه‌نجام نه‌ده‌یت، قسه‌ى ناشیرین به‌كه‌س نه‌ليیت و درؤ نه‌كه‌یت، با ئه‌و ماله‌ى پيى ده‌چیت بؤ حه‌ج حه‌لاَل بيت وگوماناوى نه‌بيت

٤٣– هه‌ میشه‌ به‌دواى حه‌جدا عه‌مره‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رمويت ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره‌ گوناه و هه‌ژارى لاده‌بات وه‌كو چؤن ئاگر چلك له‌ ئاسن لا ده‌بات فإنهما ینفیان الفقر والذنوب كما ینفى الكیر خبث الحدید ،،، أحمد – إبن حبان – إبن ماجه

٤٤ – ئه‌نجامدانى كردارى چاك و عیباده‌ت كردنى زؤر له‌ ده‌ رؤژى سه‌ره‌تاى مانگى ذي الحجة له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك له‌م ده‌ رؤژه‌دا خؤشه‌ویست تره‌ لاى خواى گه‌وره‌ له‌ رؤژانى دیكه

٤٥– خؤت له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ى حه‌رام و گوماناوى بپاريزه‌ چونكه‌ له‌شيك به‌خواردن و خواردنه‌وه‌ى حه‌رام په‌روه‌رده‌ بكريت ئاگر ده‌یسوتينيت وه‌ بزانه‌ دوعاو پارانه‌وه‌كانت گیرا نابيت

٤٦- بزانه‌ به‌دواداچوونى خويندن و گه‌ران به‌ شوين زانستدا پيویست و واجبه‌ هیچ زانستيك به‌ كه‌م مه‌زانه‌ بیر له‌وازهينانى زانست مه‌كه‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر وازى لىَ بهينیت ئه‌وا نه‌زانین و ئاره‌زوو یاریت پئ ده‌كه‌ن

٤٧ – بزانه‌ فيربوونى زانستى شه‌رعى گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نتدا و ريز له‌ مامؤستاكان و زانایان بگره‌ هه‌ول بده‌ فيرى زانسته‌ شه‌رعیه‌كان ببیت به‌ گشتى كاته‌كانت به‌شتى بئ سوود به‌ سه‌ر مه‌به‌ ريزى زانایان بگره‌ وه‌ك لوقمانى حه‌كیم به‌ كوره‌كه‌ى ده‌ليت زاحم العلماء ْ بالركب") له‌به‌رده‌م زانایان به‌ريزه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌ژنؤ دابنیشه‌ سوربه‌ له‌ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنه‌ كانیان

٤٨– هه‌ول بده‌ هه‌ میشه‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌ بكه‌یت و نه‌هى له‌خراپه‌ بكه‌یت ئامؤژگارى كه‌ربه‌ بؤ هه‌موو موسولمانيك پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رمويت من دل على الخیر كفاعله‌ هه‌ركه‌س ريگه‌ى چاك نیشانى خه‌لك بدات وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ خؤى ئه‌و كاره‌ى كردبيت، ده‌ست پئ بكه‌ له‌مال ومندالى خؤت و كه‌سه‌ نزیكه‌كانت پاشان ورده‌ ورده‌ نزیك بؤ نزیكت

٤٩- هه‌میشه‌ نه‌رم و نیان به‌ له‌كاتى فه‌رمان به‌چاكه‌ و نه‌هى له‌ خراپه‌دا تاوه‌كو خه‌لكى گويت بؤ بگرن و رووت تئ بكه‌ن و پشتت لئ نه‌كه‌ن ولو كنت فٌضاً غلیظ القلب لانفُضوا من حولك ، آل عمران واته‌ ئه‌گه‌ر تؤ دل ره‌ق بوویتایه‌ له‌گه‌ل خه‌لك ئه‌وا خه‌لك ليت كؤنه‌ده‌بوونه‌وه

٥٠– له‌و كه‌سانه‌ مه‌به‌ فه‌رمان ده‌كه‌ن به‌ چاكه‌ و خؤیان نایكه‌ن، وه‌ ريگرى ده‌كه‌ن له‌ خراپه‌ وخؤیان ده‌یكه‌ن چونكه‌ سزاى به‌ ئيشیان بؤ دیارى كراوه

٥١- هه‌میشه‌ به‌دل هه‌ست بكه‌ و به‌ زمان ده‌رى ببره‌ كه‌خواى گه‌وره‌ چاوديرو ئاگاداره‌ به‌سه‌رته‌وه‌ له‌ تاریكى و رووناكى وچؤلى و قه‌ره‌بالغیدا

٥٢– پشت وپه‌نات ته‌نها با خودا بيت له‌هه‌موو كاره‌كانتدا ئیتر سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت. به‌لام نابيت واز له‌هؤكار و ئه‌سباب بهينین

٥٣– به‌و ريژه‌یه‌ى خواى گه‌وره‌ پئ ى به‌خشیویت له‌ سه‌روه‌ت و سامان رازببه‌ هه‌میشه‌ له‌ كارى دنیایى سه‌یرى خوار خؤت بكه‌ بزانه‌ ده‌وله‌مه‌ندى له‌ قه‌ناعه‌تدایه‌ ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تت نه‌بوو هه‌رگیز ده‌وله‌مه‌ند نیت

٥٤– داوات هه‌میشه‌ له‌ په‌روه‌ردگارت بيت، له‌ هیچ شتيك مه‌ترسه‌ بتره‌نجينيت له‌ خوداى گه‌وره‌ ته‌نها له‌ گوناه و تاوانه‌كانت نه‌بيت

٥٥– ئه‌و هؤكارانه‌ به‌كاربهينه‌ كه‌ ده‌بيته‌ هؤى خؤشه‌ویستى په‌روه‌ردگار بؤ تؤ سه‌ره‌كى ترین هؤكار بؤ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پاپه‌ند بوونه‌ به‌ سونه‌ت و خوره‌وشته‌كانى پيغه‌مبه‌رو شوينكه‌وتنی صلى الله علیه‌ وسلم قل إن كنتم تحبون الله فتبعونى یحببكم الله ، آل عمران

٥٦– تيكؤشان له‌پيناوى خواى گه‌وره‌ چله‌ پؤپه‌ى ئیسلامه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رمويت من مات ولم یغزو ولم یحدپ نفسه بالغزو مات على شعبه‌ من النفاق واته‌ كه‌سيك بمريت تيكؤشانى نه‌كردبيت وه‌ له‌ دلیدا نه‌بوبيت بیكات مردووه‌ له‌سه‌ر به‌شيك له‌به‌شه‌كانى دوو روویى، تيكؤشانیش كاتيك ده‌بيت كه‌دین داوامان لئ بكات

٥٧– ئاگادارى هه‌وال و ده‌نگوباسى موسولمانان به‌ له‌هه‌ر شوينيكى ئه‌م جیهانه‌دا خؤشیان خؤشیت بيت و ناره‌حه‌تیان ناره‌حه‌تیت بيت و له‌ دووعاى خير بئ به‌شیان مه‌كه

٥٨– ئاگاداربه‌ ئازارى دلى دایك و باوكت نه‌ده‌یت چونكه‌ ئازار دانیان یه‌كيكه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان

٥٩– ئه‌گه‌ر دایك یان باوك ليت توره‌ بوون له‌سه‌ر كاريك یان به‌هؤى گويرایه‌لى نه‌كردنیان له‌ لایه‌ن تؤوه‌، سه‌ره‌رؤیى مه‌كه‌ دامه‌نیشه‌ تادلیان رازى ده‌كه‌یت، چونكه‌ ئه‌وان دلسؤزترین و نزیكترین كه‌سى تؤن خؤت هه‌لمه‌كيشه‌ به‌سه‌ریاندا به‌هؤى سامان و زانست و شه‌هاده‌ كه‌ته‌وه

٦٠– هه‌ میشه‌ دایكت پيشبخه‌ له‌ ريز گرتن و چاكه‌كردن له‌ گه‌لیدا نه‌كه‌ى دلى دایكت بره‌نجينى و توره‌ى بكه‌یت چونكه‌ به‌هه‌شت له‌ ژير پئ یه‌كانى ئه‌ودایه‌ فإن الجنه‌ تحت قدمیها

٦١- سه‌ردانى كه‌سه‌ نزیكه‌كانت بكه‌ كه‌ته‌ركى سه‌ردانت كردوون په‌ یمان بده‌ كه‌ كرده‌وه‌ى چاك ئه‌نجام بده‌یت به‌رامبه‌ریان

٦٢– ئه‌گه‌ر كيشه‌یه‌ك یان ئاژاوه‌یه‌ك له‌ناو خيزانه‌كه‌تدا هه‌بوو ئه‌وا هه‌ولى چاك بوونى بده‌ نه‌ك ويرانركردنى، بزانه‌ ئاشتكردنه‌وه‌ى دوو كه‌س له‌ گه‌وره‌ترین كارى چاكه‌یه

٦٣– له‌گه‌ل دراوسيكانت چاك به‌و ئازاریان مه‌ده‌ و به‌ جوانى مامه‌له‌یان له‌گه‌لدا بكه

٦٤– خووره‌وشتت جوان بيت له‌گه‌ل مال و مندال و خزم و دراوسئ و هاوريكانت چونكه‌ فإنه لیس شئ ٍ ڕثقل فى المیزان من حسن الخلق واته‌ هیچ شتيك نى یه‌ قورستربيت له‌خوره‌وشتى جوان له‌ كيشانه‌ى په‌روه‌ردگاردا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ با خووره‌وشتت جوان بيت

٦٥– ريزگرتن له‌ میوان له‌ باوه‌ره‌وه‌یه‌ به‌لگه‌یه‌ له‌سه‌ر پیاوه‌تى و به‌ريزى تؤ

٦٦– برا وخوشكى موسلمانت به‌ كه‌م مه‌زانه‌ وگالته‌یان پئ مه‌كه‌ له‌ وانه‌یه‌ له‌تؤ باشتر و گه‌وره‌تربن لاى په‌روه‌ردگار

٦٧– هاوريى باش هه‌لبژيره‌ بیربكه‌ره‌وه‌ بزانه‌ كام هاورئ هه‌لده‌بژيریت هاوريى چاك یان خراپ چونكه‌ خووى ئه‌وان ده‌گریت،ئيستا كامیان هه‌لده‌بژيریت؟

٦٨– سه‌لام بكه‌ له‌وه‌ى ده‌یناسیت و له‌وه‌ى نایناسیت چونكه‌ ده‌بيته‌ هؤى دروستبوونى خؤشه‌ویستى له‌ناو خه‌لكدا هه‌ول بده‌ تؤ له‌پيشدا سه‌لامیان لىَ بكه‌یت بؤ ئه‌وه‌ى زؤرترین خيرت ده‌ست كه‌ويت

٦٩– لابردنى ناره‌حه‌تى له‌سه‌ر ريگه‌ى خه‌لك هه‌تا لابردنى به‌رديك یان دركيك له‌سه‌ر ريگه‌ یه‌كيكه‌ له‌ هؤكاره‌كانى چوونه‌ به‌هه‌شت

٧٠– یارمه‌تى هه‌ژار بده‌ سته‌مليكراو سه‌ربخه‌ رينمونى سه‌ليشيواو بكه‌ ده‌ستى ئه‌و كه‌سانه‌ بگره‌ كه‌ له‌ لاريوه‌ ده‌رؤن و بیانخه‌ره‌ سه‌ر ريگه‌ى راست

٧١– كوران و پیاوان چاویان بپاريزن له‌سه‌یركردنى ئافره‌تانى بيگانه‌، وه‌ ئافره‌تان چاویان بپاريزن له‌سه‌یركردنى كوران و پیاوانى بيگانه‌: كاتيك كه‌ رووبه‌روى یه‌كترده‌بنه‌وه‌ و له‌ ريگه‌ى كه‌ناله‌ ته‌له‌فزیؤنیه‌كان و گؤفارو رؤژنامه‌كان

٧٢– خؤت بپاريزه‌ له‌داوين پیسى ونزیكى مه‌كه‌وه‌ خؤت بپاريزه‌ له‌ زیناكردن چونكه‌ یه‌كيكه‌ له‌تاوانه‌ گه‌وره‌كان و ئاگرى دؤزه‌خ مسؤگه‌ر ده‌كات

٧٣– خؤت بپاريزه‌ له‌و عاده‌ت و مؤده‌ ناشیرینانه‌ى كه‌ له‌ناو كؤمه‌لگادا هه‌ن كه‌ پيچه‌وانه‌ى ئاینى ئیسلامه

٧٤– باشترین چاره‌سه‌ر بؤ ئاره‌زوو شه‌هوه‌ت كه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم دیارى كردوه‌ ژن هينان و شووكردنه‌، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى با به‌رؤژوو بيت چونكه‌ به‌شيك له‌ شه‌هوه‌ت كز ده‌كات

٧٥– ئاگاداربه‌ له‌ تيكه‌لاوى و مانه‌وه‌ به‌ ته‌نها له‌گه‌ل ئافره‌تى بيگانه‌دا نامه‌حره‌م چونكه‌ تيكه‌لاوی و مانه‌وه‌ به‌ ته‌نها له‌ شوينيكدا سه‌رده‌كيشيت بؤ گوناه و تاوان و داوين پیسى زینا

٧٦– بزانه‌ ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ل ئافره‌تانى نامه‌حره‌م دروست نیه‌ وه‌ بزانه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم ته‌وقه‌ى نه‌كردوه‌ له‌گه‌ل ئافره‌تاندا

٧٧– خوشكى به‌ريز بزانه‌ خؤ داپؤشین حیجاب یه‌كيكه‌ له‌ فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگار جوان خؤت داپؤشه‌ به‌عه‌یبه‌ى مه‌زانه‌، گوئ له‌لؤمه‌ى لؤمه‌كاران مه‌گره‌ فه‌رمانى په‌روه‌ردگار گه‌وره‌تره‌ له‌ لؤمه‌و قسه‌ى ئه‌وان

٧٨- گه‌نجى خؤشه‌ویست مؤبایل و ته‌له‌فونه‌كه‌ت به‌شيوه‌و بارى خراپ به‌كارمه‌هينه‌ چونكه‌ كؤتاییه‌كه‌ى په‌شیمانیه

٧٩– بزانه‌ براى به‌ريز جل و به‌رگى حه‌ریر و ئاوریشم له‌به‌ر مه‌كه‌ چونكه‌ حه‌ رامه‌، وه‌مستیله‌ى ئالتون و بازنگ له‌ده‌ست مه‌كه‌، ملوانكه‌ له‌ مل مه‌كه‌ فإنهما من زینه‌النساء چونكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ئافره‌تان و بؤ ئه‌وان دروست و حه‌لاله‌ بؤ ره‌گه‌زى نير حه‌رامه

٨١ - خؤت به‌ده‌ستى خؤت له‌ناومه‌به‌ به‌خواردنى ماده‌ بئ هؤشكه‌ره‌كان و خواردنه‌وه‌ ى عاره‌ق وه‌ ريگه‌ى دؤزه‌خ بؤ خؤت خؤش مه‌كه‌ وه‌ بزانه‌ كه‌ حه‌رامن

٨٢– زمانت بپاريزه‌ له‌درؤكردن غه‌یبه‌ت كردن قسه‌ هينان و قسه‌ بردن بوختان كردن جويندان و له‌عنه‌ت كردن بزانه‌ سزایان بؤ دیارى كراوه‌ له‌باتى ئه‌مانه‌ یادى خوا بكه‌ و ئامؤژگارى خه‌لكى بكه‌ پاداشت مسؤگه‌ر ده‌كه‌یت

٨٣– خؤت خه‌ریك مه‌كه‌ به‌ گه‌ران به‌ شوين عه‌یب و كه‌موكورتى خه‌لكیدا و له‌برى ئه‌مه‌ خه‌ریك به‌ به‌دؤزینه‌وه‌ و نه‌هيشتنى كه‌موكورتى خؤتدا

٨٤– خؤت بپاريزه‌ له‌گويگرتن بؤ گؤرانى حه‌رام و ناشه‌رعى واته‌ ئه‌و گؤرانیانه‌ى مه‌به‌ستيكى ترى له‌ پشته‌وه‌یه‌ بؤ هه‌لخه‌له‌تاندن و سه‌رقال كردنى گه‌نجان پيوه‌یان

٨٥– هه‌ول بده‌ سته‌م و ناره‌وایى ظلم ئه‌نجام نه‌ده‌یت به‌رامبه‌ر خه‌لكى پيغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموئ فإن الظلم ظلمات يوم القيامة سته‌م كردن ده‌بيته‌ هؤى تاریكى بؤ خاوه‌نه‌كه‌ى له‌رؤژى دوایيدا

٨٦– هه‌ول بده‌ درؤنه‌كه‌ى ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت پيى سوعبه‌ت و گالته‌ش بيت وه‌هه‌روه‌ها موناقه‌شه‌ نه‌كه‌یت ته‌نها له‌سه‌ر حه‌ق نه‌بيت

٨٧– ئه‌ى گه‌نج ئارام و ژیر و له‌سه‌رخؤبه‌ توره‌ مه‌به‌ ته‌نها له‌سه‌ر حه‌ق نه‌بيت، چونكه‌ توره‌یى له‌شه‌یتانه‌وه‌یه

٨٨– هه‌ول بده‌ خؤشویستنت رق لئ بوونه‌وه‌ت، به‌خشینت، نه‌به‌خشینت، قسه‌كردنت، بئ ده‌نگیت له‌به‌رخاترى خوا بيت تا پاداشتت مسؤگه‌ربيت

٨٩– مالت پاك بكه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌لواسینى وينه‌ به‌تایبه‌تى وينه‌ى ناشه‌رعى چونكه‌ فریشته‌ رووناكاته‌ ماليك كه‌ وينه‌ى تيدا هه‌لواسرابيت به‌لآم وينه‌ى دارودره‌خت و ئاوو و كانى و شاخ و داخ ئاساییه‌ هه‌لواسینى و قه‌یناكه

٩٠– ئاگاداربه‌ له‌ سه‌یركردنى كه‌ناله‌ فه‌زایی و ناوخؤییه‌كان ئه‌و كه‌نالآنه‌ى مه‌به‌ستیان تيكدانى ره‌وشت وئه‌خلاقى كؤمه‌لگه‌یه‌ نمایشكه‌رى به‌رنامه‌ى بئ سوود و تيكده‌ره

٩١– ئاگاداربه‌ له‌ به‌كارهينانى شه‌به‌كه‌ی ئینته‌رنيت له‌ مه‌به‌سته‌ گه‌وره‌كه‌ى لانه‌ده‌یت كه‌ زانسته‌ و به‌لایه‌نه‌ خراپه‌كه‌ى به‌كارى نه‌هينیت چونكه‌ زیانى هه‌یه‌ له‌سه‌رت، جا ئيستا هه‌ستى پىَ ده‌كه‌یت یان له‌ داهاتوودا ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ستى پئ نه‌كه‌یت ئه‌وا له‌ سزاى دؤزه‌خ دا هه‌ستى پئ ده‌كه‌یت

٩٢– سوپاس گوزاربه‌ له‌كاتى خؤشى و ئارام گربه‌ له‌كاتى ناخؤشى و ناره‌حه‌تى بزانه‌ ئه‌گه‌ر وابوویت ئه‌وا له‌به‌خته‌وه‌ره‌كانیت

٩٣– سويند به‌ غه‌یرى خوا مه‌خؤ چونكه‌ سويند خواردن به‌غه‌یرى خوا شیرك و هاوبه‌ش په‌یداكردنه‌. كه‌وابوو خؤت بپاريزه‌ له‌سويند خواردن به‌غه‌یرى خوا

٩٤– گه‌نجى خؤشه‌ویست ئازارى خه‌لك و هاوريیانت مه‌ده‌ ته‌نانه‌ت هه‌ره‌شه‌یشیان لئ مه‌كه‌ و یارمه‌تیان بده

٩٥– كارى فيل و ته‌له‌كه‌بازى ئه‌نجام مه‌ده‌ و كه‌س هه‌ل مه‌خه‌له‌تينه‌،غه‌در مه‌كه‌، خیانه‌ت مه‌كه‌ له‌و به‌لينانه‌ى ده‌یده‌یت

٩٦– بزانه‌ كه‌ تؤ ده‌بيت ببیته‌ نموونه‌ بؤ ئیسلام نه‌ك ببیته‌ نموونه‌ له‌سه‌ر ئیسلام با خه‌لك به‌خوره‌وشت و كارى جوانى تؤ ئیسلامیان له‌لا خؤشه‌ویست بيت، نه‌ك به‌بؤنه‌ى كارو ره‌وشتى ناشیرینى تؤ له‌ئیسلام هه‌لبين وئیسلامیان له‌لا ناشیرین بيت

٩٧- هه‌موو هه‌وليكت بؤ بلاوكردنه‌وه‌ى ئیسلام وكرده‌وه‌ى جوان بيت تاوه‌كو خه‌لكى به‌ئاسووده‌یى و سه‌ربه‌رزى بژین

٩٨– زیاده‌ره‌وى مه‌كه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌دا چونكه‌ زیاده‌ره‌وى سه‌ر ده‌كيشيت بؤ ته‌مه‌لى و زؤرنوستن و كات به‌فیرؤدان

٩٩- رؤژه‌كانت كؤتایى پئ بينه‌ به‌ گه‌رانه‌وه‌ و ته‌وبه‌یه‌كى راست بؤ لاى په‌روه‌ردگار هه‌ول بده‌ له‌خؤت له‌ نه‌فست بپرسیته‌وه‌ ئایه‌ ئه‌و خراپه‌ و تاوانه‌ى كردت سوودى چى بوو كوا خؤشیه‌كه‌ى وه‌ به‌و چاكانه‌ى كردت چیت لئ كه‌م بوویه‌وه‌ بپرسه‌ كامیان بكه‌م سوودى هه‌یه‌ و باشه

١٠٠- هه‌ول بده‌ كار و كرده‌وه‌ى باشى ئه‌مرؤت زیاتربيت له‌كار و كرده‌وه‌ى باشى دوينيت رؤژ به‌ رؤژ زیادى بكه‌ كرده‌وه‌ باشه‌كانت هه‌ول بده‌ كه‌ له‌چاو دوينىَ دا زیاتر بن، بزانه‌ به‌ئه‌نجام دانى ئه‌م كاره‌ رؤژ به‌ رؤژ له‌ په‌روه‌ردگار نزیك ده‌بیته‌وه‌ و ده‌بیته‌ دؤست و ئه‌ولیاى خوا

دلنیابن گه‌نجانى خؤشه‌ویست ئه‌گه‌ر هه‌موولایه‌كمان بتوانین ئه‌م ئامؤژگاریا‌نه‌ وه‌ربگرین و جئ به‌جئ یان بكه‌ین به‌ پيى توانا ئه‌وا ده‌بینه‌ دؤستانی په‌روه‌ردگار أولياْء الله و ژیانيكى خؤش و پر له‌كامه‌رانى بؤخؤمان و ده‌وروبه‌رمان بنیات ده‌نيین چونكه‌ زیان و خراپه‌ى یه‌كتریمان ناويت خواى گه‌وره‌ هه‌موو لایه‌ك سه‌ركه‌وتوو بكات و هیدایه‌تمان بدات بؤ سه‌ر ريگه‌ى راست و كاره‌كانمان لئ وه‌ربگريت شاره‌زامان بكات له‌ دینه‌كه‌ى

ئةم بابةتة دابگره
PDFسه‌د ئامؤژگاری بؤ گه‌نجان


مـافى هـه‌مـوو مــوسڵمــانێـكه‌ لـه‌به‌رگــرتـنـه‌وه‌ى و بــڵاوكـردنه‌وه‌ى بــابـه‌ته‌كانـى ئيسـلام كـورد بـه‌مه‌رجـێك ئــامــاژه بـه‌ سـايتـى ئيسـلام كـورد بـكــات


میوانانی سه‌رهيل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان