پــه‌یـوه‌نــدیلــینـكـی بــه‌ســوودده‌فــتـه‌ری مـیوانــانســایته‌كــه‌ت بناســه‌ســه‌ره‌تــا


ئه‌وكچه‌ی‌ هه‌موومان كه‌وتوینه‌ته‌ داوی‌ خؤشه‌ویستیه‌كه‌ی

كوره‌ گه‌نجيك قسه‌ له‌گه‌ل باوكی‌ ده‌كات و پئ ی‌ ده‌لئ‌ ، باوكه‌ گیان ئه‌و رؤژه‌ كچيكی‌ زؤر جوان و سه‌رنج راكيشم بینیوه‌ بؤیه‌ ده‌مه‌ويت بیخوازم و بیكه‌مه‌ هاوسه‌ری‌ ژیانم ، باوكی‌ به‌و قسانه‌ی‌ كوره‌كه‌ی‌ زؤر دلخؤش ده‌بيت و به‌ ده‌ميكی‌ پر خه‌نده‌وه‌ پئ ی‌ ده‌لئ‌ له‌كوئ یه‌ تابچین و بؤتی‌ بخوازین

كاتيك ده‌چن باوكی‌ كوره‌ چاوی‌ به‌ كچه‌ ده‌كه‌ويت سه‌ری‌ له‌ جوانی‌ سورده‌مينئ‌ و به‌ كوره‌كه‌ی‌ ده‌لئ‌ ، كوره‌ شیرینه‌كه‌م گويم لئ بگره‌ ئه‌و كچه‌ له‌ ئاست تؤدا نی‌ یه‌ ، بؤیه‌ وا پيویست ده‌كات كه‌سيكی‌ وه‌كو منی‌ شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون له‌ ژیاندا ئه‌م كچه‌ بخوازيت ، بؤ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كچه‌ بتوانيت پشتی‌ پئ ببه‌ستيت ،،، كوره‌ به‌و قسانه‌ی‌ باوكی‌ قه‌لس و دل ته‌نگ ده‌بيت و پئ ی‌ ده‌ليت به‌هیچ شيوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ نابيت رووبدا و به‌لكو ئه‌م كچه‌ من ده‌بئ‌ بیخوازم ، ليیان ده‌بيته‌ كيشه‌و ناخؤشی‌ و ده‌چن بؤلای‌ بنكه‌ی‌ ئاسایشی‌ ئه‌و شوينه‌ چاویان به‌ به‌رپرسی‌ بنكه‌ ئه‌فسه‌ر ده‌كه‌ويت و كيشه‌كه‌یانیان بؤ باس كرد و ئه‌فسه‌ریش پئ ی‌ گووتن ده‌بئ‌ كچه‌ ليره‌ ئاماده‌ بيت بؤ ئه‌وه‌ی‌ لئ ی بپرسم كوره‌ت ده‌ويت یان باوكی‌ كوره‌ ؟

كچه‌ هات و ئاماده‌ بوو هه‌ر كه‌ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ چاوی‌ پئ كه‌وت جوانی‌ و گه‌نجی‌ كچه‌ زؤر كاری‌ تيكرد و ، پئ ی‌ ووتن ئه‌و كچه‌ بؤ ئيوه‌ ناشئ ، به‌لكو كه‌سيك شیاوی‌ هاوسه‌ری‌ ئه‌و كچه‌یه‌ كه‌ كه‌سيكی‌ ناسراو ناوده‌ركردووی‌ ئه‌و شاره‌ بئ ،، وه‌كو من هه‌رسيكیان ليیان ده‌بيته‌ ده‌مه‌ته‌قئ و كيشه‌و ناخؤشی‌ ،،، بؤیه‌ بؤ چاره‌سه‌ركردنی‌ كيشه‌كه‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر وه‌زیر ، كاتيك وه‌زیر كچه‌كه‌ ده‌بینئ‌ پيیان ده‌لئ‌ به‌راستی‌ كه‌سيك بؤی‌ هه‌یه‌ ببيته‌ هاوسه‌ری‌ ئه‌و كچه‌ كه‌ته‌نیا له‌ پله‌ی‌ وه‌زیری‌ دابئ‌ ، وه‌كو من، بؤ ئه‌م جاره‌یان كيشه‌و گفتؤگؤ بؤ ئه‌نجامه‌كه‌یان ده‌به‌نه‌ لای‌ فه‌رمانره‌واو پادشای‌ ئه‌و شوينه‌ ، پادشا پيیان ده‌لئ‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ كچه‌كه‌ من چاره‌سه‌ری‌ كيشه‌كه‌تان بؤ ده‌كه‌م

ئه‌م جاره‌شیان كچه‌ ئاماده‌ ده‌بيت و هه‌ر به‌ دیتنی‌ كچه‌ پادشا به‌ هه‌رچواریان ده‌ليت ئه‌و كچه‌ هه‌ر ده‌ليی‌ بؤ پادشای‌ وه‌كو من دانراوه‌ و بؤیه‌ ئيوه‌ شیاوی‌ ئه‌و نین ،،، پاش گفتوگؤیه‌كی‌ زؤری‌ بئ ئاكام له‌ نيوانیاندا ،، كچه‌ پيیان ده‌لئ‌ من چاره‌سه‌ريكم لایه‌،من راده‌كه‌م ئيوه‌ش به‌دوام دا را بكه‌ن ، هه‌ركه‌سيك له‌ ئيوه‌ به‌ر له‌ هه‌موویان گه‌یشته‌ لام و توانی‌ بمگريت ، ئه‌وه‌ من خيزانی‌ ئه‌وم

كچه‌ رای‌ كرد و هه‌ر پينج له‌ ، گه‌نجه‌كه‌ و باوكی‌ و ئه‌فسه‌ر و وه‌زیر و پادشاش زؤر به‌ خيرایی‌ به‌دوای‌ كچه‌ رایان ده‌كرد و له‌ كاتی‌ راكردنه‌كه‌دا هه‌ر پينجیان كه‌وتنه‌ ناو چاليكی‌ قول و تاریك ،، كچه‌كه‌ له‌سه‌ر ليواری‌ چاله‌كه‌ ته‌ماشایانی‌ كردن و پئ ی‌ ووتن ده‌زانن من كيم؟

ووتی‌ من ، ،دونیام، ، من ئه‌و دونیایه‌م كه‌ هه‌موو خه‌لك به‌ دوامه‌وه‌ن ، هه‌موویان راكه‌ راكه‌ی‌ ژیانیانه‌ بؤ ئه‌وه‌ی‌ به‌ده‌ستم بينن زؤر له‌ شوينكه‌وتوانم واز له‌ ئاین و بیروباوه‌ره‌كه‌شیان ده‌هينن ته‌نها بؤ ئه‌وه‌ی‌ پيم بگه‌ن، به‌لاَم له‌ناكاو ده‌كه‌ونه‌ ناو قبر گؤريكی‌ تاریك ئه‌م هیوایه‌ته‌شیان بؤ نایه‌ته‌ دی‌ و له‌ گه‌یشتن پيم سه‌ركه‌وتوو نابن و بؤ هه‌تا هه‌تایه‌ ليم دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌ و به‌ ته‌واوی‌ په‌یوه‌ندیان پيمه‌وه‌ ده‌پچريت و نؤره‌ی‌ ژیانيكی‌ تر ديت ، ئه‌ویش ژیانی‌ به‌رزه‌خ و نيو گؤره‌ ، بؤیه‌ هه‌موو كاتيك ئه‌م پرسیاره‌ له‌ ميشكم دا ده‌خوليته‌وه‌ و ده‌پرسم ئه‌ی‌ خه‌لكینه‌ ئایا من شایه‌نی‌ ئه‌م هه‌موو شته‌م ؟؟؟


مـافى هـه‌مـوو مــوسڵمــانێـكه‌ لـه‌به‌رگــرتـنـه‌وه‌ى و بــڵاوكـردنه‌وه‌ى بــابـه‌ته‌كانـى ئيسـلام كـورد بـه‌مه‌رجـێك ئــامــاژه بـه‌ سـايتـى ئيسـلام كـورد بـكــات


ميواناني سه‌رهيل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان